ئەردۆغان: شەڕ لەگەڵ پەکەکە دوو ترلیۆن دۆلار زیانی بە ئابووری تورکیا گەیاندووە
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە وتارێکدا لە سی و هەشتەمین کۆبوونەوەی گشتی ئەنجومەنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، تورکیا پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ لە پرۆسەی ناسراو بە (تورکیای بێ تیرۆر)، ناوبراو وتیشی: "لەم هەفتەیەدا لەگەڵ دامەزراندنی کۆمیسیۆنی نیشتمانی پێکەوەبوون و برایەتی و دیموکراسی لە پەرلەمان، هەنگاوێکی گرنگی دیکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات لە چوارچێوەیەکی دیموکراسیدا هەڵگیردراوە".
ڕاگەیێندراوی SDF لەبارەی هێرشی هێزەکانی حکوومەتی کاتی بۆسەر ناوچەکانیان
ئامادەین هەموو ڕێکارێکی پێویست بگرینەبەر بۆ بەرگری کردن لە ماف و ئاسایشی گەلەکەمان
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کاتێکدا کە گەلی سووریا و هەموو لایەنەکان پابەندن بە چارەسەری ئاشتییانە، چاوەڕوانی سەقامگیر بوونی دۆخەکەن لەسەر تەواوی جوگرافیای سووریا، هێشتا ئەو گرووپانەی کە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانییان لێدەکرێت و لەژێر چەتری حکوومەتی دیمەشق کاردەکەن، بەردەوامن لە پێشێلکارییەکانی ئاگربەست لە چەندین ناوچەدا، لەوانە دێرەزور، دێر حافر، بەنداوی تشرین و تل تەمەر.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو دەستدرێژیانە لەگەڵ ڕۆحی ئەو ڕێککەوتنەدا نایەنەوە کە لە نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی ئەنجام دراوە، بەتایبەتی کە جەوهەری ئەم ڕێککەوتنە لەسەر بنەمای ئاگربەستی تەواو و پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و بەهێزکردنی دەرفەتەکانی چارەسەری سیاسی دامەزراوە.
هەسەدە باسی لەوەش کردووە دەستی گفتوگۆ و هاوکاری درێژ دەکات بۆ سووریایێکی ئارام و سەقامگیر، بەڵام لە هەمان کاتدا ئامادەین هەموو ڕێکارێکی پێویست بگرینەبەر بۆ بەرگری کردن لە ماف و ئاسایشی گەلەکەمان.
نظر شما