فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق:
که‌س له‌سه‌رووی یاساوه نیه؛ ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر کەرخ دەستگیر کران
محەمەد شیاع سوودانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق، فه‌رمانی لێکۆڵینه‌وه له‌باره‌ی هێرشی گرووپێکی سەر بە حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر ئیداره‌ی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ ده‌رکرد و رایگه‌یاند، هیچ که‌سێک مافی ئه‌وه‌ی نییه جێگه‌ی ده‌وڵه‌ت یان ده‌سه‌ڵاتدارانی بگرێته‌وه، هه‌روه‌ها هیچ لایه‌نێکیش له سه‌روی یاساوه نییه و جەختی کردەوە تاوانباران به‌پێی یاسا کارپێکراوه‌کان لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.
وەزیری خوێندی باڵای هەرێمی کوردستان:
رێز لە کلتور و زمانمان نەگرن، بە هەمان پرەنسیپ مامەڵەتان لەگەڵ دەکەین
لە کاردانەوەیێکدا بۆ بڕیاری قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە زانکۆکانی کەرکووک، مووسڵ و دیالە، ئارام محەمەد وەزیری خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هەر کەس و لایەنێک رێز لە کلتور و زمان و فەرهەنگی نەتەوەکەمان نەگرێت، ئێمەش بەهەمان پرەنسیپ مامەڵە لەگەڵ فەرهەنگ و کولتور و زمانیان دەکەن.
مەسعوود بارزانی و پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا:
پێویستە پەرە بە پەیوەندیی ئابووری و جووڵەی بازرگانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بدرێت
مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی ڕەزا ڕەحمانی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کرد. لەو دیدارەدا جەخت لە پەیوەندی و دۆستایەتیی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران و پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووری و جووڵەی بازرگانیی نێوان هەردوولا کرایەوە و ڕاشیگەیاند ئاسانکارییەکی زۆر باش بۆ ئەو زیارەتکارانە دەکرێت کە لەڕێی دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران سەردانی عێراق دەکەن".
نظر شما