پەکەکە: هێرشەکانی تورکیا زیادی کردووە و ئەمەش بەربەست بۆ پڕۆسەی چارەسەر دروست دەکا
ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بڵاوی کردەوە، لە دوو هەفتەی ڕابردوودا بەراورد بە پێشتر، هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر پێگەکانی پەکەکە لە سنووری قەزای ئامێدی و سنووری زێی گەورە زیادیان کردووە، هەپەگە ڕەخنەی لە حکوومەتی تورکیا گرتووە و هۆشداری دەدەات کم هێرشەکانی سوپای ئەو وڵاتە بەربەست بۆ پرۆسەی چارەسەری دروست دەکەن.
تورکیش ئیێرلاین: گەشتی ئاسمانیی نێوان تورکیا و ئێران دەستپێدەکاتەوە
بیلال ئەکشی، بەرێوەبەری گشتیی هیڵی ئاسمانی تورکی لە تۆری کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە: "ڕۆژی دووشەممە 30ی حوزەیرانی 2025 گەشتە ئاسمانییەکانمان بۆ شاری مەشهەدی ئێران دەستپێدەکەینەوە".
ئەمە لەکاتێکدایە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، لە ڕۆژی 13ی حوزەیرانەوە کەم کرایەوە و دواتریش وەستێندرا.
عەلی حەمە ساڵح:
تەنیا ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا چارەسەری گرفتەکانی مووچە دەکات
عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: "جگە لە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا هیچ ڕێگەیێک بۆ چارەسەری گرفتی مووچە نییە، سێ گرفت هەیە بە ئومێدی چارەسەر".
ئەوەش لەکاتێکدایە، گفتوگۆکان لەنێوان هەولێر و بەغدا دەستیان پێکردۆتەوە و هەوڵەکان بەو ئاراستەیەن دۆسیەی نەوت و مووچە چارەسەر بکرێت.
نظر شما